ژیمناستەکانی ئێران لە مۆندیاڵی قەتەر ھەمووانیان سەرسام کرد
حوزهیران 25, 2021 16:31 Asia/Tehran
سێ ژیمناستی ئێرانی بەرەو قۆناغی کۆتایی مۆندیاڵی قەتەر ھەڵکشان.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە دووھەمین ڕۆژی مۆندیاڵی ژیمناستیکی ھونەریی قەتەر، «مەھدی ئولفەتی» ڕۆژی پێنج شەممە توانی لە خولی بەرایی «سوارباز»دا نمرەی 433 / 14 دەست خات و بە مسۆگەر کردنی ڕیزی سێھەمی ئەم خولەدا ڕێی لە قۆناغی کۆتایی ململانێگان بکەوێت و سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کات.
«مەھدی ئولفەتی» شەممەی حەوتەی داھاتوو لە قۆناغی کۆتایی «سوارباز»ی مۆندیاڵی قەتەر دەچێتە مەیدانەوە.
بەرلەمە «سەعیدڕەزا کەیخا»و «مەھدی ئەحمەد کۆھەنی»ش ڕێیان لە قۆناغی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە کەوتبوو.