ژیمناستەکانی ئێران لە مۆندیاڵی قەتەر ھەمووانیان سەرسام کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397964-ژیمناستەکانی_ئێران_لە_مۆندیاڵی_قەتەر_ھەمووانیان_سەرسام_کرد
سێ ژیمناستی ئێرانی بەرەو قۆناغی کۆتایی مۆندیاڵی قەتەر ھەڵکشان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2021 12:01 Asia/Tehran
  • ژیمناستەکانی ئێران لە مۆندیاڵی قەتەر ھەمووانیان سەرسام کرد

سێ ژیمناستی ئێرانی بەرەو قۆناغی کۆتایی مۆندیاڵی قەتەر ھەڵکشان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە دووھەمین ڕۆژی مۆندیاڵی ژیمناستیکی ھونەریی قەتەر، «مەھدی ئولفەتی» ڕۆژی پێنج شەممە توانی لە خولی بەرایی «سوارباز»دا نمرەی 433  / 14  دەست خات و بە مسۆگەر کردنی ڕیزی سێھەمی ئەم خولەدا ڕێی لە قۆناغی کۆتایی ململانێگان بکەوێت و سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کات.

«مەھدی ئولفەتی» شەممەی حەوتەی داھاتوو لە قۆناغی کۆتایی «سوارباز»ی مۆندیاڵی قەتەر دەچێتە مەیدانەوە.

بەرلەمە «سەعیدڕەزا کەیخا»و «مەھدی ئەحمەد کۆھەنی»ش ڕێیان لە قۆناغی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە کەوتبوو.