ماڵپەڕی فیفا: ئێران و کۆریای باشووری خەنیمی سەرەکیی ھەڵکشان بۆ قۆناغی مۆندیاڵن
ماڵپەڕی فیفا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پشکھاویشتنی قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢،تیپە نیشتیمانیەکانی تۆپی پێی ئێران و کۆریای باشووریی وەکوو دوو خەنیمی سەرەکیی ھەڵکشان بۆ قۆناغی مۆندیاڵ ناو برد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای پشکھاویشتنی قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە کیشوەری ئاسیاو ڕوون بوونەوەی چارەنووسی گروپەکانی یەکەم و دووھەمی ئەم قۆناغە، ماڵپەڕی فیفا لە کاردانەوە پیشاندانێکدا بەرامبەر بە ھاوگروپ بوونی تیپی نیشتیمانیی ئێران لەگەڵ تیپەکانی کۆریای باشووری، ئیمارات، سووریا، عێراق و لوبنان، لە ڕادەربڕینێکدا ئێران و کۆریای باشووریی وەک دوو خەنیمی سەرەکی لەمەڕ ھەڵکشان بۆ قۆناغی دواتر ناوبرد.
فیفا وێڕای ئاماژە کردن بە ململانێی نێوان تیپەکانی ئێران و کۆریای لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، نووسی: تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و کۆریای باشووری ٩ جار لە ٥ خولی ئەم دواییەداو لە قۆناغەکانی بەرلە ھەڵکشان بۆ مۆندیاڵ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوەو ئەزمونێکی باڵایان لەم کێبەرکێیانەدا ھەیە.
ماڵپەڕی فیفا ھەروەھا لە بارەی گروپی دووھەمی ئەم کێبەرکێیانە نووسی: تیپە نیشتیمانییەکانی ژاپۆن، عەرەبستان و ئۆسترالیا کارێکی دژواریان لە بەردەم دا دەبێت بۆ ھەڵکشان بەرەو مۆندیاڵ.