خانمە فوتبالیستی کوردستانی بۆ ئۆردوووی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی خانمانی ئێران بانگێشتکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398313-خانمە_فوتبالیستی_کوردستانی_بۆ_ئۆردوووی_ھەڵبژاردەی_نیشتمانیی_خانمانی_ئێران_بانگێشتکرا
فاتمە مەخدوومی پاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لە لایەن کادێری تەکنیکیی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی ژێر 20 ساڵی خانمانی وڵات بۆ ئوردووی ئەم ھەڵبژاردەیە لە تاران بانگێشتکرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2021 14:02 Asia/Tehran
  • خانمە فوتبالیستی کوردستانی بۆ ئۆردوووی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی خانمانی ئێران بانگێشتکرا

فاتمە مەخدوومی پاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لە لایەن کادێری تەکنیکیی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی ژێر 20 ساڵی خانمانی وڵات بۆ ئوردووی ئەم ھەڵبژاردەیە لە تاران بانگێشتکرا .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، بە راگەیاندنی فەرمیی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ، ئۆردووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ژێر 20 ساڵی وڵات لە ئەمڕۆ دوشەممە 14 پوشپەڕەوە تا شەممە 19 ی پووشپەڕ  لە ئاکادیمیای نیشتمانیی تۆپی پێی تاران بەڕێوەدەچێت . 

مریەم ئازموون راھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی خانمانی ژێر 20 ساڵ ناوی 24 یاریزانی ناسراوی لە پارێزگاکانی سەرانسەری وڵات بۆ ئامادەبوون لە یەکەم ئۆردووی ئامادەیی خانمان راگەیاند . 

بە پێی ئەم لیستە ، فاتمە مەخدوومی خانمی فوتبالیسی کوردستانی ش کە پێشینەی ئامادەبوون لە لیگی نایاب و ھەروەھا ئامادەبوون لە چەندین دەورەی تۆرێنمنێتی نێودەوڵەتیی لە کارنامەی وەرزشیی خۆیدا ھەیە بۆ ئەم قۆناغە بانگێشتکراوە .