ته‌مووز 08, 2021 14:28 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی ڕمبازێنی دانیمارک، ئینگلتەرا بوو بە خەنیمی ئیتاڵیا لە یۆرۆ ٢٠٢٠

تیپی نیشتیمانیی ئینگلتەرا توانی دانیمارک لە قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ ببەزێنێ و ببێ بە خەنیمی ئیتاڵیا لە فیناڵی یارییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپەکانی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەراو دانیمارک شەوی ڕابردوو چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە لە کاتژمێر ١١و ٣٠ خولەک لە چوارچێوەی قۆناغی پێش کۆتایی یارییەکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ لە یاریگای «ویمبلی»ی لەندەن بەرپا کراو لە کۆتایی دا تیپەکەی ئینگلتەرا توانی میوانەکەی خۆی بە دەرەنجامی دوو بە یەک ببەزێنێ و ببێ بە فیناڵیستی ئەم خولەی کێبەرکێکان.

ئیتاڵیا تیپە فیناڵیستەکەی دیکەی یارییەکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ــە.

ڕووبەڕوو بوونەوەی قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ لە نێوان دوو تیپی ئینگلتەراو ئیتاڵیا ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو بیستەمی پوشپەڕ لە یاریگای ومبلیی لەندەن بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ