گواستنەوەی مەشغەڵی ئۆلەمپیک لە تۆکیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398452-گواستنەوەی_مەشغەڵی_ئۆلەمپیک_لە_تۆکیۆ
دوایین قۆناغی گواستنەوەی مەشغەڵی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ دەستی پێ کرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 09, 2021 10:45 Asia/Tehran
  • گواستنەوەی مەشغەڵی ئۆلەمپیک لە تۆکیۆ

دوایین قۆناغی گواستنەوەی مەشغەڵی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، قۆناغی کۆتایی گواستنەوەی مەشغەڵی یارییەکانی ئۆلەمپیگی ٢٠٢٠ تۆکیۆ ئەمڕۆ ھەینی ١٨ی پوشپەڕ لە یاریگای ئۆلەمپیکی «کامازاوا» دەستی پێ کرا.

لەم ئاھەنگەدا فەرمانداری «تۆکیۆ» مەشغەڵی ئۆلەمپیکی لە «ئاکی تاگوچی» وەرزشوانی بواری تیرھاویشتن و بەشداری سێ خولی یارییەکانی ئۆلەمپیک وەرگرت.

ئاھەنگی گواستنەوەی مەشغەڵی ئۆلەمپیک لە ناوچەی «تۆکیۆ» بەسەر شەش بەش دا دابەش کراوەو ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی دەست پێ بوونی ئەم یارییانە دەگاتە یاریگای ئۆلەمپیکی ئەم شارە.