لابرانی پەیکەرەی سەردەمی شەڕی نێوخۆیی ئەمریکا لە «شارلۆتزڤیڵ»
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398509-لابرانی_پەیکەرەی_سەردەمی_شەڕی_نێوخۆیی_ئەمریکا_لە_شارلۆتزڤیڵ
پەیکەرەی ژەنراڵێکی سەردەمی شەڕی نێوخۆیی ئەمریکا لە شاری «شارلۆتزڤیڵ»ی سەربە ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمریکا لابرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 11, 2021 06:56 Asia/Tehran
  • لابرانی پەیکەرەی سەردەمی شەڕی نێوخۆیی ئەمریکا لە «شارلۆتزڤیڵ»

پەیکەرەی ژەنراڵێکی سەردەمی شەڕی نێوخۆیی ئەمریکا لە شاری «شارلۆتزڤیڵ»ی سەربە ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمریکا لابرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، پەیکەرەی ژەنراڵ«ڕابێرت ئی لی» لە ژەنراڵەکانی سەردەمی شەڕی نێوخۆیی ئەمریکا لە «شارلۆتزڤیڵ»ی سەربە ویلایەتی ڤیرجینیا دوابەدوای پێکەوە ھەڵشاخانێکی مافەوانیی ھەراسازکەری چوار ساڵە لابرا.

ئەم پەیکەرە برۆنزییە بە بەرزایی ٢١ فوت «واتە شەش و نیو مەتر» کە لە ساڵی ١٩٢٤ لە «پارکی ئازادی»ی شاری «شارلۆتزڤیڵ» دانرا بوو،لە ساڵی ١٩٩٧ دا ناوی چووە پێڕستی شوێنە مێژووییە نیشتیمانییەکانی ئەم وڵاتەوە.

ئینجا پەیکەرەیەکی دیکەش کە ھی ژەنراڵ «تۆماس سنۆن واڵ جەکسۆن» بوو دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە شاری «شارلۆتزڤیڵ» لابرا. «لی»و «جەکسۆن» ھەردووکیان بۆ دژایەتی لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی کۆیلایەتی لە شەڕەنێوخۆییەکانی ئەمریکا بەشەڕ ھاتبوون.

ھەوڵدا بۆ سڕینەوەی ئەم دوو بینا مێژووییە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دەستی پێکرا.

شاری «شارلۆتزڤیڵ» بەردەوام گۆڕەپانی ناڕەزامەندی و خۆپیشاندانی دژی ڕەگەزپەرستیی لە ئەمریکا بووە.