ته‌مووز 13, 2021 14:59 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئانکارا لە ھەمبەر ھەڵس و کەوتی یۆنان لەگەڵ تیپی تۆپی پێی «گالاتاسەرای»ی تورکیا

ئانکارا لە ھەمبەر ھەڵس و کەوتی یۆنان لەگەڵ ئەندامانی تیپی تۆپی پێی «گالاتاسەرای»ی تورکیا کاردانەوەی پیشان دا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کاربەدەستانی یونان لە کاتی گەییشتنی ئەندامانی تیپی تۆپی پێی «گالاتاسەرای»ی تورکیا بۆ ئەو وڵاتە دەرەنجامی تاقیکاریی «پی سی ئاڕ»ی نگەتیڤی یاریزانەکانیان لە بارەی کۆرۆنا لێ قەبووڵ نەکردوون و داوای تاقیکاریی دووبارەیان لێ کردوون، ڕایگەیاند دیارە وەھا ھەڵس و کەوتاێێک بەدوورە لە نیازپاکی.

«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیاش لە وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ «نیکۆس دندیاس» وەزیری کاروباری دەرەوەی یۆنان، ئەوپەڕی ناڕەزامەندی و پێ ناخۆشبونی وڵاتەکەی لەو ھەڵس و کەوتەی کاربەدەستانی یونان لەگەڵ  تیپی تۆپی پێی «گالاتاسەرای»ی تورکیای پێ ڕاگەیاند.

کاروانی  تیپی تۆپی پێی «گالاتاسەرای»ی تورکیا کە بۆ کێبەرکێ لەگەڵ تیپی تۆپی پێی «ئۆلەمپیاکاس»ی یۆنان سەردانی ئەو وڵاتەی کرد بوو، دوای ئەوەی کە کاربەدەستانی یۆنان بەڵگەی تاقیکاریی «پی سی ئاڕ»ەکەیان لێ قەبوڵ نەکردن، بڕیاریان دا بگەڕێنەوە بۆ تورکیا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوبڕیارەی تیپی تۆپی پێی «گالاتاسەرای» ی بە بڕیارێکی دروست رانیوە.

سەرپەیڤ