درەوشانەوەی خوێندکارێکی ئێرانی لە کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی داھێنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399062-درەوشانەوەی_خوێندکارێکی_ئێرانی_لە_کۆڕەجێژنی_نێونەتەوەیی_داھێنان
«عیرفان پوور جەعفەری» خوێندکاری بواری ئلێکترۆنیکی کۆلیژی تەکنیکیی «شەھید سەدوقی»ی یەزدی ئێران بە ڕۆباتی ئاڵفا لە لە کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی داھێنان و تازەگەریی «خەییام»دا بە جوانی درەوشایەوەو بوو بە خاوەنی میدالیای زیو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2021 15:16 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی خوێندکارێکی ئێرانی لە کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی داھێنان

«عیرفان پوور جەعفەری» خوێندکاری بواری ئلێکترۆنیکی کۆلیژی تەکنیکیی «شەھید سەدوقی»ی یەزدی ئێران بە ڕۆباتی ئاڵفا لە لە کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی داھێنان و تازەگەریی «خەییام»دا بە جوانی درەوشایەوەو بوو بە خاوەنی میدالیای زیو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم کێبەرکێیانە بە ئامادە بوونی بەشداران لە ٢٨ وڵاتی جیھان لەوانە ئێران، کەنەدا، نەمسا، پۆڵۆنیا، ئیتالیا، کۆریای باشووری، ژاپۆن و بە پشتیوانیی بەربڵاوی وڵاتان و دامەزراوەکانی توێژینەوە، کۆمپانیاکانی داھێنان، زانکۆو ناوەندە زانستییەکان، بازرگانان و پیشەوەرانی ئێرانی و دەرەوەی بەرپا کرا.

ئەم کۆڕە جێژنە وەکو تاکە ڕووداوی نێونەتەوەیی ھەڵبژاردە لە ئێران لە لایەن ڕێکخراوەی خودانەتیی مەعنەویی داھێنانی جیھان (WIIPA)و بە میوانداریی زانکۆی پیشەسازیی ئەسفەھان لە بەر تەشەنای کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە برا.  

مەبەست لە چێکرانی ڕۆباتی ئاڵفا بە کورتی ئەنجام دانی ئەرکی دەستەیەکی مەکینەی پیشەسازیی پڕکارە لە ئاستی کۆمەڵگادا لەوانە بێڵی میکانیکی، شۆفەڵ، دەزگای ھەڵقەندن بە شێوەی تاک و بە تەفەڕنجەوە.