ئۆلەمپیک،،، سەرۆکی لێژنەی داوەرانی فیدراسیۆنی جیھانیی شمشێربازی داوای لێبوردنی لە ئێران کرد
سەرۆکی لێژنەی داوەرانی فیدراسیۆنی جیھانیی شمشێربازی لە بەر شێوازی بڕیاردانی داوەرەکەی ململانێی نێوان تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و ئیتالیا لە بەرپرسانی وەرزشی ئێران داوای لێبوردنی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، سەرۆکی لێژنەی داوەرانی فیدراسیۆنی جیھانیی شمشێربازی لە بەر شێوازی بڕیاردانی داوەرەکەی کێبەرکێی نێوان تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و ئیتالیا لە بەرپرسانی وەرزشی ئێران داوای لێبوردنی کرد.
تیپی نیشتیمانیی شمشێربازیی ئێران لە ململانێیەکی شان بە شاندا ململانێی یەک چوارەمی کۆتایی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ»ی بە دەرەنجامی ٢٥ بە ٢٤ بە تیپەکەی ئیتالیا دۆڕاند.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە درێژایی ململانێکە گەلێک جار داوەر ھێندێک خاڵی کە ٥٠ بە ٥٠ بوو بە قازانجی تیپەکەی ئیتالیا ڕادەگەیاند کە ئێرانییەکان بەرامبەر بەو بابەتە ناڕەزامەندییان دەربڕی.
لە کۆتایی ململانێی ھەردووک تیپەکەی ئێران و ئیتالیا، سەرۆکی لێژنەی داوەرانی فیدراسیۆنی جیھانیی شمشێربازی لەگەڵ ئەندامانی تیپی نیشتیمانیی ئێران قسەی کردو ڕایگەیاند کە لەو یارییەدا سەرکەوتنی مافی ئێران بووەو لە بەر ئەم بابەتە داوای لێبوردن لە ئێران دەکات.
لێژنەی ئۆلەمپیکی نیشتیمانیی ئێرانیش ڕایگەیاندووە لە بارەی کرداری داوەرەکە لەو یارییەی نێوان ھەردووک تیپەکەی ئێران و ئیتالیا لای لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک سکاڵا دەردەبڕێت.
«ڕەزا ساڵحیی ئەمیری» سەرۆکی لێژنەی ئۆلەمپیکی ئێرانیش وتوویەتی: داوەری کێبەرکێکە نەیھێڵا تیپی نیشتیمانیی ئێران بە مافی خۆی بگات.
تیپی نیشتیمانیی شمشێربازیی ئێران ھەروەھا ئەمریکا بەزاندو لە ئێستادا بۆ مسۆگەر کردنی پلەی پێنجەم تێ دەکۆشێ.