ته‌مووز 30, 2021 09:19 Asia/Tehran
  • ناوچەی مێژوویی و بێوێنەی

دکتۆر حوجەتوڵڵا ئەیووبی: هیوادارین کە گەشتیارانی جیهان سەردانی هەورامان بکەن

دکتۆر "حوجەتوڵڵا ئەیووبی" سکرتێری گشتیی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی ڕێکخراوەی یۆنسکۆ ـ ئێران گوتی: دۆسیەی تۆمارکردنی جیهانیی هەورامان، بۆ ئێمە گرینگییەکی تایبەت و زۆر جێگای بایەخی هەیە؛ هیوادارین گەشتیارانی فەرهەنگی و هۆگران لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهان، بێن و دیمەنە جوانەکانی هەورامان ببینن.

دکتۆر "حوجەتوڵڵا ئەیووبی" سکرتێری گشتیی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی ڕێکخراوەی یۆنسکۆ UNESCO ـ ئێران، لە وتووێژێکی تایبەتدا سەبارەت بە تۆمارکردنی جیهانیی هەورامان لە لیستی جیهانیی ڕێکخراوەی "یۆنسکۆ"دا گوتی: لە نێوان ئەو دۆسیانەی کە لە لایەن ئێرانەوە بۆ تۆمارکردن لە لیستی میراتی جیهانیی یۆنسکۆدا بوومان و لە ئێستاشدا هەمانە؛ دۆسیەی تۆمارکردنی جیهانیی هەورامان، بۆ ئێمە گرینگییەکی تایبەت و زۆر جێگای بایەخی هەیە؛ بە هۆی ئەوەی کە ناوچەی هەورامان لەو بەشە جوانە بێوێنانەی نیشتمانی خۆشەویستی ئێرانە و ناوچەیەکە کە دوو پارێزگای گرنگی کوردستان و کرماشانی پێکەوە گرێداوە و لە لایەکی دیکەشەوە درێژە دەکێشێت و دەچێتە ناو وڵاتی عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستانەوە.

«قەباڵەی ھەورامان» ھی دووھەزار ساڵ لەمەوبەر، کۆنترین بەڵگەی دۆزراوەی ناوچەی پاڵنگانە

هەروەها گوتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی مێژوو، شارستانییەت و فەرهەنگی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان و بە تایبەت، ئەم میحوەرە بێوێنەیە، بۆ ئێمە تۆمارکردنی جیهانی هەورامان، گرینگییەکی تایبەت و زۆر جێگای بایەخی هەیە و سپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەم کارە گرینگەدا بەشدارییان کرد و هەوڵیاندا و بەڕاستی بێوچان تێکۆشان.

لەو هیمەتەی کە خەڵکی خۆشەویستی ناوچەی هەورامان کردیان و بە تایبەت بە هەوڵ و تێکۆشانی تایبەتی بنەماڵەی هونەر، کە دیسانەوە بۆ جارێکی دیکه، لە ئەزموونێکی تەواو نوێدا یارمەتی دەزگاکانی پەیوەندیداریاندا لەوانە: وەزارەتی میراتی کەلتووریی و گوشتیاریی و کۆمیسیۆنی نەتەوەیی ڕێکخراوەی یۆنسکۆ ـ ئێران؛ که لێره‌وه سپاسی هەموویان دەکەم کە بۆ یارمەتیدانی بە تۆمارکردنی جیهانی ناوچەی هەورامان و هەروەها بەڕێوەبردنی پێشانگای گرووپی فۆتۆگرافی "هەورامان: داوێنی ئاسمان" و کارە فەرهەنگی و هونەرییەکانی دیکەی پەیوەست بەم بابەتە هەموو هەوڵێکی خۆیان خستەگەڕ.

سکرتێری گشتی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی ڕێکخراوەی یۆنسکۆ ـ ئێران، لە درێژەیی قسەکانیدا سەبارەت بە گرینگی تۆمارکردنی "هەورامان" لە لیستی میراتی جیهانی ڕێکخراوەی یۆنسکۆ گوتی: یەکەمین دەستکەوتی ئەم تۆمارە ئەوەیە کە ڕای گشتی سەبارەت بە گرینگی ئەم میحوەرە ئاگادار دەبن و لە پلەی یەکەمیشدا خەڵکانی ئەم ناوچەیە سەرنجێکی تایبەت دەدەن و بە جوانی بۆیان دەردەکەوێت کە لەم شوێنەی کە ژیان بەسەر دەبەن؛ ئەم میراتە هی مرۆڤایەتییە و هەموو مرۆڤەکان، ئەم میراتە بە هی خۆیانی دەزانن و دەیکەن بە هی خۆیان. بە لەبەرچاوگرتنی هەمووی ئەمانە خەڵکی دەبێت لە پاراستن و چاودێری کردنیدا تێبکۆشن.

لەڕاستیدا، ئەوە گرینگترین دەستکەوتی ئەم تۆمارە جیهانییەیە.  ئەم بەرپرسە فەرهەنگییە به‌ئه‌زموونه لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: دەستکەوتی دیکەش ئەوەیە کە ئەو کەسانەی کە بنەماڵەی فەرهەنگین و ئەو کەسانەی کە هۆگرن، لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی جیهان، سەرنجیان بەرەولای ناوچەی جوان و بێوێنەی هەورامان ڕادەکێشرێت. هیوادارم کە تۆمارکردنی جیهانیی "ئاسۆی کەلتووریی هەورامان" ببێتە هۆی ئەوەی کە گەشتیارانی فەرهەنگی و هۆگرانی گه‌شتیاری له دنیادا بە لێشاو بێن بۆ ئەم ناوچەیە و دیمەنە جوانەکان و هەروەها شێوازیی ژیان و فەرهەنگی هەورامان ببینن.

دکتۆر "حوجەتوڵڵا ئەیووبی" لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە: لە لایەکی دیکەشەوە، ئێمە میحوەرێکی گەشتیاریمان لە کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ لە ئێران، پێناسە کردووە کە لە تاران و هەمەدانەوە دەست پێدەکات و دەگاتە کرماشان و کوردستان و لەو ڕوانگەیەی کە هەورامانیش لەم میحوەرەدا هەڵکەوتووە؛ بۆ ئێمە زۆر جێی خۆشحاڵییە و لەوبڕوایەدام کە میحوەری گەشتیاریی ئەم ناوچەیە گەشە دەستێنێت.

سەرپەیڤ