یەکەم سەرکەوتنی «ماریتیمۆ» لە وەرزی تازەدا بە گۆڵ تۆمار کردنی «عەلیپوور»
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399820-یەکەم_سەرکەوتنی_ماریتیمۆ_لە_وەرزی_تازەدا_بە_گۆڵ_تۆمار_کردنی_عەلیپوور
ھێرشبەرە ئێرانییەکەی تیپی تۆپی پێی «ماریتیمۆ» توانی بە گۆڵێک یارمەتیی یەکەم سەرکەوتنی تیپەکەی بدان لە وەرزی تازەی لیگی پۆرتۆگال دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2021 12:42 Asia/Tehran
  • یەکەم سەرکەوتنی «ماریتیمۆ» لە وەرزی تازەدا بە گۆڵ تۆمار کردنی «عەلیپوور»

ھێرشبەرە ئێرانییەکەی تیپی تۆپی پێی «ماریتیمۆ» توانی بە گۆڵێک یارمەتیی یەکەم سەرکەوتنی تیپەکەی بدان لە وەرزی تازەی لیگی پۆرتۆگال دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپەکانی تۆپی پێی «بیلنێنسێس» و «ماریتیمۆ» بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە چوارچێوەی حەوتەی دووھەمی لیگی ھەڵکەوتەی پۆڕتۆگال بەرپا کراو لە کۆتایی دا تیپی «ماریتیمۆ» توانی خەنیمەکەی خۆی بە دەرەنحامی دو و بە یەک ببەزێنێ و دەستی بە یەکەم سەرکەوتنی خۆی لە وەرزی تازەدا بگات.

«عەلی عەلیپوور» کە ھەر لە سەرەتاوە بۆ تیپەکەی چووبووە مەیدانەوە، توانی بە تۆمار کردنی گۆڵی دووھەم لە خولەکی ١٥ دا تیپەکەی بباتە پێشەوە.

«عەلیپوور» لە وەرزی تازەی لیگی پۆرتۆگال دا دریسی ژمارەی ٩ی بۆ «ماریتیمۆ» لە بەر کردوە.