پەسەند کرانی میوانداریی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاند: تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران دەبێتە میوانداریی سووریا لە یاریگای ئازادی بۆ کێبەرکێکانی قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «شەھابەددین عەزیزیی خادم» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە بارەی پەسەند کرانی میوانداریی ئێران لە کێبەرکێکانی قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی قەتەرەوە وتی: میوانداری یاری لەگەڵ سووریاداین.
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران وتیشی: ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن ھاوکاریی باشیی کردووین و سوپاسی «عەبدولعەلی عەلی عەسکەری» سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە دەکەین.
«عەزیزیی خادم» وتیشی: خەریکی داڕشتنی بەرنامەین ھەتا ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت و لە ماوەی چەند ڕۆژی ئەم دواییە کاروباری دەرکردنی ڤیزە بۆ کاروانی تیپی نیشتیمانیی سووریا ئەنجامی گرتووەو ھەوڵی پێویستیش بۆ نیشتەجێ کردنیان لە ھۆتێلیش دا ئەنجامی گرتووە.
بە قسەی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران: میوانداری دوای چەند ساڵ گەڕایەوە بۆ ئێران و ئەمەش بۆی ھەیە ببێتە پێشەکییەک بۆ میواندارییەکانی دواترمان.
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە کێبەرکێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ قەتەر وەکو سەرگروپ بۆ کۆریای باشووری، عێراق، ئیمارات و سووریاو لوبنان دەچێتە مەیدانەوە.