ئاب 25, 2021 10:37 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی شەشەمین خولی کێبەرکێکانی «کۆپی دەریا» لە بەندەری ئەنزەلی

شەشەمین خولی کێبەرکێکانی «کۆپی دەریا» بە بەشداریی نزیکەی ٤٠٠ وەرزشوان لە وڵاتانی ئێران و ڕووسیاو کازاخستان و کۆماری ئازەربایجان لە بەندەری ئەنزەلی ھەڵکەوتوو لە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس،  شەشەمین خولی کێبەرکێکانی «کۆپی دەریا»، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە میوانداریی کۆپاپۆڕی باکووری ھێزی دەریایی ئێران و بە ئامادە بوونی ئەمیری دەریادار «حەمزە عەلی کاویانی» جێنشینی سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە فەرمی دەستی پێ کراو ھەتا ٤ی سپتامیەری ٢٠٣١یش بەردەوام دەبێت.

ئەم کێبەرکێیانە لە بەشی ئاوگەڕی داگری قۆناغەکانی تیرھاویشتنی ڕووبەری و ئاسمانییەو لە دوو قۆناغ و لە دەریاو کەناراودا بەڕێوە دەچێت.

پاپۆڕە موشەک ھاوێژەکانی «جەوشەن»و «پەیکان»ی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەشەمین خولی کێبەرکێکانی «کۆپی دەریا»دا بەشدارن.

سەرپەیڤ