سەرکەوتنی باسکەی سەر ڤیلچێری ئێران بە سەر ئەلجەزایەردا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400176-سەرکەوتنی_باسکەی_سەر_ڤیلچێری_ئێران_بە_سەر_ئەلجەزایەردا
تیپی نیشتیمانیی باسکەی سەر ڤیلچێری ئێران، لە درێژەی ململانێکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بەرامبەر ئەلجەزایەردا سەرکەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2021 12:40 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی باسکەی سەر ڤیلچێری ئێران بە سەر ئەلجەزایەردا

تیپی نیشتیمانیی باسکەی سەر ڤیلچێری ئێران، لە درێژەی ململانێکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بەرامبەر ئەلجەزایەردا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، لە چوارچێوەی کێبەرکێکانی قۆناغی گروپیی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ، ئەمڕۆ شەممە تیپە نیشتیمانییەکانی باسکەی سەر ڤیلچێری ئێران و ئەلجەزایەر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تیپی نیشتیمانیی باسکەی سەر ڤیلچێری ئێران، توانی بە دەرەنجامی ٨١ بەسەر ٤٧ ئەلجەزایەر ببەزێنێ و بەمجۆرە یەکەم سەرکەوتنی خۆی لە کێبەرکێکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ مسۆگەر کرد.