لە دەرهێنانی هونەرمەندێکی ئێرانی،کورتەفیلمی "سێبەر" گەیشتە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400407-لە_دەرهێنانی_هونەرمەندێکی_ئێرانی_کورتەفیلمی_سێبەر_گەیشتە_فستیڤاڵی_نێودەوڵەتی_فیلمی_سلێمانی
کورتەفیلمی "سێبەر" لە نووسین و دەرهێنانی مەجید دەرویش نژاد دەچێتە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2021 18:58 Asia/Tehran
  • لە دەرهێنانی هونەرمەندێکی ئێرانی،کورتەفیلمی

کورتەفیلمی "سێبەر" لە نووسین و دەرهێنانی مەجید دەرویش نژاد دەچێتە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی.

بە پێی هەواڵی  ئاژانسی ھەواڵی مێهر، ئەم کورتەفیلمە ماوەی ٥ رۆژ لە گوندی دەرزمی ورمێ لە لایەن حکمەت و سەولەت سولەیمانییەوە بەرهەم هات.

ئەم کورتەفیلمە پاش بڵاو بوونەوەی لە ورمێ، گەیشتە پێنجەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی سلێمانی. شەبنەم یووسفی، ئیسلام ئالووسی، حەبیب فەرەهمەند، کاملیا شاهین و بەهار مەعرووفی ئەکتەرەکانی ئەم کورتە فیلمەن.

ئەم فیلمە لەسەر کاریگەرییەکانی تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکان لە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤ و یەکەمین ئەزموونی دەرهێنانی فلمی دەرویش نژادە.