یەکەم سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران لە کێبەرکێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢١ی لیتوانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400666-یەکەم_سەرکەوتنی_تیپی_نیشتیمانیی_فوتساڵی_ئێران_لە_کێبەرکێکانی_مۆندیاڵی_٢٠٢١ی_لیتوانی
تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران لە یەکەم کێبەرکێی قۆناغی گروپیی مۆندیاڵی ٢٠٢١ی لیتوانی توانی بە دەرەنجامی سێ بە دوو لە بەربەستی سیربستان بپەڕێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2021 06:36 Asia/Tehran
  • یەکەم سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران لە کێبەرکێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢١ی لیتوانی

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران لە یەکەم کێبەرکێی قۆناغی گروپیی مۆندیاڵی ٢٠٢١ی لیتوانی توانی بە دەرەنجامی سێ بە دوو لە بەربەستی سیربستان بپەڕێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، شاگردەکانی «موحەممەد نازمولشەریعە» وێڕای زاڵ بوون بە سەر کەشی یارییەکەدا ھەر لە چرکەساتەکانی دەستپێکی یارییەکە بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ دەروازەی سیربستانیان کردەوە.

لە درێژەی یارییەکەدا یاریزانانی فوتساڵی ئێران توانییان سێھەمین گۆڵیش بە سەر شیربستاندا بسەپێنن و لە ئەنجام دا یارییەکە بە ئاکامی سێ بە دوو بە قازانجی ئێران کۆتایی پێ ھات.

 تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران لە دووھەمین کێبەرکێی خۆی دا لە ڕۆژی ھەینی ٢٦ی خەرمانان ڕێککەوت لەگەڵ ١٧ی سپتامیەر ڕووبەڕووی تیپی ئەمریکا دەبێتەوە.