بەشداریی بیست کۆمپانیای ئێرانی لە پیشانگای نێونەتەوەیی ئەرمینیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400814-بەشداریی_بیست_کۆمپانیای_ئێرانی_لە_پیشانگای_نێونەتەوەیی_ئەرمینیا
بیست کۆمپانیای ئێرانی لە پیشانگای نێونەتەوەیی «ئەرمینیا ئیکسپۆ» لە یەریڤان بەرھەمەکانی خۆیانیان خستووەتە ڕوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2021 07:25 Asia/Tehran
  • بەشداریی بیست کۆمپانیای ئێرانی لە پیشانگای نێونەتەوەیی ئەرمینیا

بیست کۆمپانیای ئێرانی لە پیشانگای نێونەتەوەیی «ئەرمینیا ئیکسپۆ» لە یەریڤان بەرھەمەکانی خۆیانیان خستووەتە ڕوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە یەریڤانەوە، بۆریگەل، بەرھەمی کیمیایی، چەسپگەلی خۆماڵی و پیشەسازی، پرۆفییلی دەرکەو پەنجەرە، بەرھەمی پلاستیکی و پیشەسازی، ئاسنەواڵەو خۆراک لەو بەرھەمانەن کە لە لایەن کۆمپانیاکانی ئێرانەوە لە پیشانگەی یەریڤان خراونەتە بەر دیدی گشتی.

کارناسان دەڵێن: ڕێگای ململانێی بەرھەمەکانی ئێران لەگەڵ بەرھەمی بیانی لە کوالیتەکەیاندایە. چونکو بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیت باشترین ئامێری بانگەوازەو پێشوازی کران لە بەرھەمە ئێرانییەکان لە پیشانگاکەی یەریڤان دەربڕی ئەم بابەتەیە.

لە پیشانگاکەی یەریڤان دا ٢٠٠ کۆمپانیای سەربە وڵاتانی ئێران، ئەرمینیا، ڕوویا، بیلاڕووس، ئیتاڵیا، ھیندو کۆلۆمبیاو... بەشدارن