مسۆگەر کرانی میدالیای زێڕی کێبەرکێکانی «جوجیتسۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە لایەن وەرزشوانانی ئێرانییەوە
«حەبیب ڕەنجبەر» وەرزشوانی ئێرانی پلەی یەکەمی کێبەرکێکانی «جوجیتسۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیا ی بە خۆی تەرخان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، لە کۆتایی ھاتنی پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی «جوجیتسۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیا، «حەبیب ڕەنجبەر» ئەندامی تیپی نیشتیمانیی «جوجیتسۆ»ی ئێران لە کێشی ٩٤ کیلۆگرام بە بەزاندنی دوو وەرزشوانی عێراقی و ھیندی، شکست پێ ھێنانی ١٢ بە ٥ی وەرزشوانی ئوزبەکستانی و ١٦ بە ٤ی خەنیمە کازاخستانییەکەی ڕێی لە قۆناغی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە کەوت.
«ڕەنجبەر» ئێوارەی دوێنێ شەممە لە قۆناغی کۆتاییش دا بە بەزاندنی خەنیمە تایلەندییەکەی بە دەرەنجامی ١٤ بە ٧ میدالیای زێڕو ناسناوی پاڵەوانەتیی ئەم کێبەرکێیانەی مسۆگەر کرد.
لەم کێبەرکێیانەدا ١٨ تیپ لە کیشوەری ئاسیا بەشدار بوون کە وەرزشوانان لە ستایلەکانی جوجیتسۆی برازیلی، فایت و کۆنتاکت جوجیتسۆ پێکەوە ململانێیان کرد.