پۆتین دەیەوێت جارێکی تر مۆندیاڵ لە رووسیا بەڕێوەبچێت
ئهیلوول 27, 2021 15:14 Asia/Tehran
لە کاتی کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حیزبەکانی دۆمادا ، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی وڵاتی رووسیا پێشنیاری ئەوەی کردووە جارێکی تر جامی جیهانی لە وڵاتی رووسیا ئەنجامبدرێتەوە.
پوتین وتی، پێشتر میواندارییەکی ناوازەمان بۆ مۆندیال کرد، پێشنیار دەکەم بۆ جاری دووەم ئەو پاڵەوانێتییە لە وڵاتی رووسیا بەڕێوەبچێت.
یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) پێشتر ئاماژەی بەوە کردووە، مۆندیاڵی رووسیای ساڵی 2018 سەرکەوتوترین مۆندیال بووە لە مێژووی ئەو پاڵەوانێتییە.
جێگەی باسە هەلبژاردەی فەڕەنسا بوو بە پاڵەوانی مۆندیالی ساڵی 2018 ی وڵاتی رووسیا.