ریاڵ مەدرید هەنگاوی فەرمی بۆ هالاند دەستپێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401093-ریاڵ_مەدرید_هەنگاوی_فەرمی_بۆ_هالاند_دەستپێکرد
رۆژنامەی تایمز ئاشکرایکردووە، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ کڕینی ئێرلینگ هالاند-ی هێرشبەری بۆروسیا دۆرتمۆند دەستپێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2021 12:05 Asia/Tehran
  • ریاڵ مەدرید هەنگاوی فەرمی بۆ هالاند دەستپێکرد

رۆژنامەی تایمز ئاشکرایکردووە، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ کڕینی ئێرلینگ هالاند-ی هێرشبەری بۆروسیا دۆرتمۆند دەستپێکرد.

نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هالاند 75 ملیۆن یۆرۆیە و چەندین یانەی بەهێزی ئەوروپا چاودێری دەکەن.

جگە لە یانەی ریاڵ مەدرید، یانەکانی بەرشلۆنە، مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی پێشکەش بکەن.

بەپێی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بێت، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی هێرشبەرە نەرویجییەکە دەستپێکردووە.