تیپی نیشتیمانیی ھاکیی سەر سەھۆڵی ئافرەتانی ئێران بوو بە جێگری پاڵەوان لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی ئیمارات
پی نیشتیمانیی ھاکیی سەر سەھۆڵی ئافرەتانی ئێران لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی ئیمارات بوو بە جێگری پاڵەوان .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، تیپی نیشتیمانیی سکەیتی ھاکیی سەر سەھۆڵی ئافرەتانی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە یاریی قۆناغی کۆتایی دا لە ھەمبەر ڕووسیا خۆی دەرخست و بە ئەنجامی سێ بە یەک پێی دۆڕاند.
«فاتییمە ئیسماعیلی» تاکە گۆڵەکەی ئەم یارییەی بۆ تیپی نیشتیمانیی ئێران تۆمار کرد. ئەمە یەکەم ئامادە بوونی ئافرەتانی زاکیی سەر سەھۆڵی ئێران بوو لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکاندا.
بەرلەمە تیپی نیشتیمانیی ھاکیی سەر سەھۆڵی ئافرەتانی ئێران، لە ڕۆژی یەکەم دا لە بەرامبەر تیپی ڕووسیا و ئیمارات سەرکەوت و لە دووھەمین ڕوۆژدا لە بەرامبەر ڕووسیا شکستی ھێنا، بەڵام بە سەر ئیمارات دا سەرکەوت و گەییشتە قۆناغی کۆتایی.
تیپی نیشتیمانیی پیاوانیش لە ڕۆژی یەکەم دا لە بەرامبەر ڕووسیا شکستی ھێناو لە بەرامبەر تیپی ئەستێرەکان ڕاگیردراو ئەم تیپە بۆ مسۆگەر کردنی پلەی پێنجەم دەبێ ڕووبەڕووی ئیمارات بێتەوە.