تیروپشکی ڕکابەرییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2022 بۆ تۆپی پێی خانمان ڕاکێشرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402065-تیروپشکی_ڕکابەرییەکانی_جامی_نەتەوەکانی_ئەوروپای_2022_بۆ_تۆپی_پێی_خانمان_ڕاکێشرا
لە شاری مانچستەری ئینگلتەرا، تیروپشکی ڕکابەرییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای دووهەزاروبیستودوو بۆ تۆپی پێی خانمان ڕاکێشرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2021 10:38 Asia/Tehran
  • تیروپشکی ڕکابەرییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2022 بۆ تۆپی پێی خانمان ڕاکێشرا

لە شاری مانچستەری ئینگلتەرا، تیروپشکی ڕکابەرییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای دووهەزاروبیستودوو بۆ تۆپی پێی خانمان ڕاکێشرا.

 

 لە تیروپشکەکەدا، شازدە هەڵبژاردەی خانمان بەسەر چوار گڕوپ دابەشکران، لە ئەنجامدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرای میوانداری پاڵەوانێتیەکە کەوتە گڕوپی یەکەم و لەبەرامبەر هەڵبژاردەکانی خانمانی نەمساو ئێرلەندای باکوورو نۆروێژ یاری دەکات. 

گڕوپی دووەمیش هەریەک لە هەڵبژاردەکانی خانمانی ئەڵمانیاو ئیسپانیاو فنلەنداو دانیمارکی بەیەکەوە کۆکردەوە، هاوکات هەڵبژاردەی خانمانی هۆڵەندای پاڵەوانی جیهان لە گڕوپی سێیەم ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی خانمانی سویدو ڕوسیاو سویسرا دەبێتەوە.

 گڕوپی چوارەمیش لە هەڵبژاردەکانی خانمانی فەڕەنساو ئیتاڵیاو بەلجیکاو ئایسلەندا پێکدێت. 

ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتیەکە لە شەشی تەمموزی ساڵی داهاتوو بە یاری نێوان ئینگلتەراو نەمسا لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد لە شاری مانچستەر دەستپێدەکات و یاری کۆتایش لە سیی و یەکی هەمان مانگ لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن بەڕێوەدەچێت.