85 شانۆ لە فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەڕێوەچوون
تشرینی دووهم 01, 2021 17:14 Asia/Tehran
سکرتاریەتی پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان گوتی : 40 بەرھەمی ھەڵبژاردەی پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان لە ماوەی چوار رۆژدا ، 85 شانۆیان بەڕێوەبرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عوبەیدوڵڵا رۆستەمی رۆژی دوشەممە لە ئاھەنگی کۆتایی پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان گوتی : ئاستی مامنێونجیی دیتنی ھەر شانۆیەک 800 کەس بووە کە نزیکەی 60 ھەزار کەس یانی نیوەی دانیشتوانی مەریوان شانۆکانیان بینیوە .
گوتیشی : لە سەردەمی کۆرۆنادا یەکێک لە خەسارە گەورەکان ، تەنیایی و ئەو خەم و مەراقە بوو کە بەرۆکی خەڵک و بە تایبەتی ھونەرمەندانی گرت .
پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان لە پێنجی مانگی گەڵاڕێزانەوە دەست پێبوو و تا ئەمڕۆ دەی گەڵاڕێزان بەردەوام بوو .