له‌ لالیگادا رایۆ ڤالیکانۆ و سێڵتاڤیگۆ یه‌کسانبوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402158-له_لالیگادا_رایۆ_ڤالیکانۆ_و_سێڵتاڤیگۆ_یه_کسانبوون
له‌ هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی یانه‌کانی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕایۆڤالیکانۆ میوانداری یانه‌ی سێلتاڤیگۆی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2021 10:38 Asia/Tehran
  • له‌ لالیگادا رایۆ ڤالیکانۆ و سێڵتاڤیگۆ یه‌کسانبوون

له‌ هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی یانه‌کانی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕایۆڤالیکانۆ میوانداری یانه‌ی سێلتاڤیگۆی کرد.

 له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه‌ بێ گۆڵ یه‌کسان بوون، له‌ یاریه‌که‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان کرده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌کترو هه‌ردوولاش کۆمه‌ڵێ ده‌رفه‌تی ئاسانی گۆڵ تۆمارکردنیان له‌ده‌ستدا، له‌ ڕیزی ڕایۆڤالیکانۆ هه‌ریه‌ک له‌ ڕادمێل فالکاو و ئیساک پالازۆن چه‌ند جارێک به‌ختی خۆیان له‌ گۆڵی میوانه‌که‌یان تاقیکرده‌وه. 

له‌به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ردوو هێرشبه‌ر، ڕیناتۆ تاپیاو ئیاگۆ ئه‌سپاس چه‌ند هێرشێکیان کرده‌ سه‌ر گۆڵی ڕایۆڤالیکانۆ، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی هه‌ردوولا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ سه‌ری نه‌گرت و هه‌ردوو یانه‌ بێ گۆڵ یه‌کسان بوون. 

به‌م ئه‌نجامه‌ش کۆی خاڵه‌کانی رایۆڤالیکانۆ له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کان بۆ بیست خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و سێلتاڤیگۆش به‌ یازده‌ خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند دێت .