دەسخستنی یەکەمین مەدالیای ئێران لە ڕینگی جیهانی بۆکس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402163-دەسخستنی_یەکەمین_مەدالیای_ئێران_لە_ڕینگی_جیهانی_بۆکس
بۆکسۆری ئۆلەمپیکی هەڵبژاردەی نیشتمانی، یەکەم میدالیای ئێران لە رکابەرییەکانیی جیهانی بۆکسی به ده ست هینا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2021 17:39 Asia/Tehran
  • دەسخستنی یەکەمین مەدالیای ئێران لە ڕینگی جیهانی بۆکس

بۆکسۆری ئۆلەمپیکی هەڵبژاردەی نیشتمانی، یەکەم میدالیای ئێران لە رکابەرییەکانیی جیهانی بۆکسی به ده ست هینا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئێران پرێس، لە درێژەی ململانییەکانی بۆکسی پاڵەوانی جیهان ٢٠٢١ـی سێربێستان،"دانیاڵ شەه بەخش" ئەمرۆ سێشەممە بەرامبەر غەنیمەکەی سەرکەوت و هاوکات لەگەڵ رۆیشتن بۆ قۆناغی بەرلەفیناڵ بۆ یەکەم جار میدالیای  بۆکسی جیهانی بۆ ئێران بە خەڵات هێنا .

بۆکسۆری کێشی ٦٠ کیلوگرامی ئێران لە قۆناغی چارەگی بەرلەفینالی ئەم کێشە ڕووبەڕووی"ئیدگاراس ئیسکۆردیلیس" لە لیتوانی بوویەوە و بەدەستەڵاتەوە لە هەرسێ ڕاندی بەدوای یەک دا   سەرکەوت تا وێڕای مسۆگەڕ کردنی میدالیای برۆنز،ناوی خۆی لە مێژووی بۆکسی ئێران تاهەتایی بکات.

ئەمە یەکەم میدالیای بۆکسی ئێران لە مێژووی ڕکابەرییەکانیی جیهانییە. دوهه می  ئاسیا لە قۆناغی بەرلە فیناڵ ڕووبەڕووی براوەی ململانێی  ئۆزبەکستان و ڕووسیا دەبێتەوە.

ڕکابەرییەکانی بۆکسی پاڵەوانی جیهان لە ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو لە بێڵگرادی پێتەختی سێربێستان دەستپیکراوە و تا ١٥ـی خەزەڵوەر درێژەی دەبێت.