پەک خرانی کێبەرکێی ڕاکردنی ماراتۆنی شانگھای
تشرینی دووهم 10, 2021 15:18 Asia/Tehran
ڕێکخەرانی کێبەرکێی ڕاکردنی ماراتۆنی شانگھای لە پەیامێکدا باسی پەک خرانی بەرپاکردنی ئەم کێبەرکێیانەی کرد ھەتا ڕاگەیاندنی دواتر لە بەر تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە چین.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕێکخەرانی کێبەرکێی ڕاکردنی ماراتۆنی شانگھای ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ ئێمە بڕیارمان دا ھەتا پارێزکار بین و تەندروستیی ڕاکەران و شارومەندانی شارەکەمان بە سەر شتەکانی دیکەدا فەرز کەین.
ڕێکخەرانی کێبەرکێی ڕاکردنی ماراتۆنی شانگھای جەختیان لەوەش کردەوە کە بەو ڕاکەرانەی کە لەم کێبەرکێیانەدا ناویان نووسیوە دەرفەت دەدرێت ھەتا یان وازی لێ بھێنن و یان جێگای خۆیان ھەتا ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی بپارێزن.
ئەم کێبەرکێیانە بڕیار وا بوو ٢٨ نوامبەر بەڕێوە بچن. ھەروەھا کێبەرکێکانی ماراتۆنی پەکین و کێبەرکێکانی ماراتۆنی ووھانیش پەکیان خراوەو بۆ ھیچکامەشیان بەرواری تازە دیاری نەکراوە.