ناوی «سەردار ئازمون» لە پێڕستی کڕینی «فەنەر باغچە»ی تورکیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402593-ناوی_سەردار_ئازمون_لە_پێڕستی_کڕینی_فەنەر_باغچە_ی_تورکیادا
یانەی «فەنەر باغچە»ی تورکیاش چووە ڕیزی داواکارانی ڕاکێشانی «سەردار ئازمون»ەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2021 12:31 Asia/Tehran
  • ناوی «سەردار ئازمون» لە پێڕستی کڕینی «فەنەر باغچە»ی تورکیادا

یانەی «فەنەر باغچە»ی تورکیاش چووە ڕیزی داواکارانی ڕاکێشانی «سەردار ئازمون»ەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، یانەی «فەنەر باغچە»ی تورکیا ئامادەی وتووێژە لەگەڵ یانەی «زینیت»ی ڕووسیا دانی دوو ھەتا سێ ملوێن یۆرۆ بۆ ڕاکێشانی «سەردر ئازمون» یاریزانی ئەستێرەی ئێرانییەوە.

بەر لەمە واباس دەکرا کە «لیڤن»و «ئاتڵانتا» بسێنی بەبڕشتانەی ھێرشبەرە بلیمەتەکەی تیپی نیشتیمانیی ئێران و ئەندامی یانەی «زینیت»ی ڕووسیان.

«سەردار ئازمون» لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە «ڕوبین کازان»ەوە گوێزرایەوە بۆ یانەی «زینیت»و بە وەپشت سەر نانی دوو ساڵ و نیوی ئەفسوناوی، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو پلەی پاڵەوانەتیی ڕووسیاو جارێکیشیان ناسناوی «ئاغای گۆڵی»ی لیگی دەست خستووە.