تالیبانی ئەفغانستان وێنەگرو میدیاکارێکی کورد ئازاد دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402691-تالیبانی_ئەفغانستان_وێنەگرو_میدیاکارێکی_کورد_ئازاد_دەکات
«ئیبراهیم عەلیپور» دوای چەند ڕۆژێک لە گیڕانی لە لایەن تاقمی تالیبان لە ئەفغانستاندا، ئازاد کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2021 14:37 Asia/Tehran
  • تالیبانی ئەفغانستان وێنەگرو میدیاکارێکی کورد ئازاد دەکات

«ئیبراهیم عەلیپور» دوای چەند ڕۆژێک لە گیڕانی لە لایەن تاقمی تالیبان لە ئەفغانستاندا، ئازاد کرا.

«ئیبراهیم عەلیپور» میدیاکارو ڕۆژنامەنووسی کورد دوای سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی لەلایەن چەکدارانی تالیبانەوە، بەیانی ئەمڕۆ  ئازاد کرا.

«ئیبراهیم عەلیپور» بە مەبەستی ئامادەکردنی چەند ڕاپۆرتێک سەردانی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کردبوو، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشتی تاڵیبانەوە دەستگیرابوو.

«ئیبراهیم عەلیپوور» وێنەگر و رۆژنامەنووسی خەڵکی شاری بانەیە و ئەندامی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی وینەگرانی (FIAP) و هەروەها ئەندامی ئاژانسی  «Middle East imags»ـە.

ڕۆژی چوارشەممە«حسەین فاتیمی»  بەڕێوەبەری پەیجی ڕەسمی ئینستاگرامی Middle East images بە بڵاوکردنەوەی وێنەی «ئیبراهیم عەلیپوور»، هەواڵی دەستگیرکردنی ناوبراوی پشتڕاست کردبوویەوە.

«ئیبراهیم عەلیپوور» ھەتا ئێستا چەندین جار ئامادەمەندو یان لە ڕێگای تەلەفۆنەوە میوانی بەرنامەکانی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بووە. ناویرا بەیانی ئەمڕۆ ھەینی لە لایەن تاقمی تالیبتنەوە ئازاد کرا.