قوتابیانی کورد پلەی یەکەمی ئولەمپیادی نانۆیان بە دەست هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402735-قوتابیانی_کورد_پلەی_یەکەمی_ئولەمپیادی_نانۆیان_بە_دەست_هێنا
بەڕێوەبەری فێرکاری و بارهێنانی پارێزگەی کوردستان ھەواڵی سەرکەوتنی قوتابیانی کوردستانیی لە دوازدەهەمین خولی ئولەمپیادی نانۆی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2021 04:17 Asia/Tehran
  • قوتابیانی کورد پلەی یەکەمی ئولەمپیادی نانۆیان بە دەست هێنا

بەڕێوەبەری فێرکاری و بارهێنانی پارێزگەی کوردستان ھەواڵی سەرکەوتنی قوتابیانی کوردستانیی لە دوازدەهەمین خولی ئولەمپیادی نانۆی راگەیاند .

 

بە پێی هەواڵی مێهر, رەشید قوربانی لەم بارەوە وتی: لە قۆناغی کۆتایی ئولەمپیادی نانۆدا محەمەدسینا قادری قوتابیی قوتابخانەی ناوەندیی عەلامە حیللی قوروە میداڵیای زێڕی بردەوە.

ئەو وتیشی: عومەر شەریفی قوتابیی قوتابخانەی ناوەندی وەحدەتی مەریوان,کیمیا نیلی لە قوتابخانەی فەرزانگان۲ و نیما موعزی, سۆران عەباسی, دیاکۆ فارۆقی و پێدرام ئیسلام‌پەنا لە سنەوە میداڵیای برۆنزیان بردەوە.