وەرزشکاری نابینای ئەفغانستان بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی لەندەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402780-وەرزشکاری_نابینای_ئەفغانستان_بوو_بە_پاڵەوانی_پێشبڕکێکانی_لەندەن
وەرزشکاری نابینای ئەفغانستان بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی دوو نیوەی ماراتۆنی لەندەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2021 16:42 Asia/Tehran
  • وەرزشکاری نابینای ئەفغانستان بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی لەندەن

وەرزشکاری نابینای ئەفغانستان بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی دوو نیوەی ماراتۆنی لەندەن .

وەلی محەمەد نووری رۆژی یەکشەممە لە خولی کۆتایی پێشبڕکێکانی ماراتۆنی لەندەن لە رکابەریی 500 راکەر ، دە کیلۆمتر رایکرد و توانی پلەی یەکەم وەدەست بێنێ .

 نووری ، وەرزشکاری ئەفغانستانی کە دە ساڵ لەمەوبەر لە ویلایەتی هێلمەند بینایی خۆی لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لەدەستدا، ئێستا بووە بە یەکێک لە پاڵەوانانی لقی راکردن و مەیدان لە نێوخۆ و دەرەوەی ئەم وڵاتە و لە چەندین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی دا بۆ ئەفغانستان شانازی وەدەست هێناوە .