یاریزانی ئێرانیی تۆپی پێ بوو بە بایەخدارترین یاریزانی ھەڵبژاردەی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404077-یاریزانی_ئێرانیی_تۆپی_پێ_بوو_بە_بایەخدارترین_یاریزانی_ھەڵبژاردەی_ڕووسیا
ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ناسناوی بایەخدارترین یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیای درایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2021 10:46 Asia/Tehran
  • یاریزانی ئێرانیی تۆپی پێ بوو بە بایەخدارترین یاریزانی ھەڵبژاردەی ڕووسیا

ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ناسناوی بایەخدارترین یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیای درایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، ماڵپەڕی «ترانسفۆر مارکێت» پێڕستێکی یاریزانانی  بایەخدارترین ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیای بڵاو کردەوە کە ناوی ھێرشبەرە ئێرانییەکەی یانەی «زینیت» لە پلەی یەکەمی ئەم پێڕستەدایە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم ماڵپەڕە «سەردار ئازمون» بە ٢٥ ملوێن یۆرۆەوە بایەخدارترین یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیایە.

«سەردار» لە ئێستادا سەرووتر لە یاریزانگەلێکی وەک «مالکۆ»و«یاریۆس» وەستاوە. لە پێڕستەکەی ماڵپەڕی «ترانسفۆر مارکێت»دا «مالکۆم» بە ٢٢ ملوێن یۆرۆ لە پلەی دووھەم و «باریۆس»یش بە ٢٠ ملوێن یۆرۆ لە پلەی سێھەم دان.

«ڤەندێل» ھاویانەکەی دیکەی «سەردار ئازمون» بە ١٩ ملوێن یۆرۆ لە پلەی چوارەم و «کوردوبا» بە ١٧ ملوێن بۆرۆ لە یانەی «کراسنۆدار» لە پلەی پێنجەم دایە.