کانونی دوھەم 11, 2022 13:08 Asia/Tehran
  • ڕێزنانی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی سەرمێز لە «مشکاتولزەھرا سەفی» یاریزانی ئێرانی

فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی سەرمێز بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕێزی گرت لە چالاکییەکانی یاریزانی ئێرانیی تۆپی سەرمێز.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، ماڵپەڕی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی سەرمێز لە ڕاپۆرتێکدا «مشکاتولزەھرا سەفی» یەکەم کچی ئێرانیی ھاوڕیزی سەد یاریزانە ھەڵکەوتەکەی تۆپی سەرمێزی جیھانی وەک وەرزشوانێکی خاوەن بەھرە ناوبرد.

«مشکاتولزەھرا سەفی» دوای درەوشانەوەی لە ڕووداوە نێونەتەوەییەکان و ڕاوەستانی لە ڕیزی سەد یاریزانی ھەڵکەوتەی تۆپی سەرمێز، بە ناوی یەکەم کچی ئێرانییەوە خۆی گەیاندە کێبەرکێکانی «گرەند ئیسلەم»ی ئۆسترالیا.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە: «مشکاتولزەھرا سەفی» بەوپەڕی بوێری و درەوشانەوە لە واتی ئێرانەوە توانی بڕواتە ڕیزی سەد یاریزانی بواری تۆپی سەرمێزی جیھان و بەم پێیە جارێکی تر ئەم وەرزشەی ئێرانی لە ئاستب جیھاندا بوژاندەوە.

ئەم کچە ١٧ ساڵانەی ئێران دوای ساڵی ٢٠٢١ کە لەوێ دا ١٠ ناسناوی تازەلاوانی لە ئاستی تاکەکەسی و دووکەسی دا میۆگەر کرد، پلەی ٨٧ی ڕیزبەندیی کچانی بە خۆی تەرخان دا.

«سەفی» بەکەم یاریزانی تۆپی سەرمێزی ئێرانە کە چووەتە ڕیزی زیزبەندیی تازەلاوانی جیھانەوە.

سەرپەیڤ