گەنجێکی کوردستانی چووە ڕیزی یانەیەکی تۆپی پێی ئەورووپی
کانونی دوھەم 16, 2022 11:20 Asia/Tehran
بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان وتی: یادگار ڕوستەمی یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لەگەڵ یانەی "پوگون شچچین" ی پۆڵندا گرێبەستی واژۆ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جۆلایی، وتی: یادگار ڕوستەمی، یاریزانی بەناوبانگ و دواڕۆژ گەشی کوردستانی کە ساڵانێکە لە یانەی ئاکادمی کیا خەریکی یاری بوو لەگەڵ یانەی "پوگون شچچین" ی پۆڵندا گرێبەستی واژۆ کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە یانەی پوگون ئەو هەواڵەی لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاو کردووەتەوە، گوتیشی: ئەو وەرزشوانە کوردستانییە پێشینەی ئەندامێتی لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی خوێندکاری، میرمنداڵان و تازەلاوانی ئێرانی هەیە.
یادگاری ڕوستەمی لەدایک بوونی بەفرانباری 1382 لە گوندی ساوجی سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای کوردستانە.