خانمە تیرهاوێژی کەمئەندامی ئیلامی لە ئاستی ئێران درەوشایەوە
کۆمەڵێک لە خانمانی تیرهاوێژی کەم ئەندامی ئیلامی لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی وڵات درەوشانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وتەی ڕاهێنەری ئەو یانەیە، ئەو خولە لە پێشبڕکێکان بە بەرزڕاگرتنی یادی شەهید قاسم سولەیمانی "پیاوی مەیدان" لە مادەی تفەنگ و دەمانچە کۆتاییەکانی هەفتەی ڕابردوو لە تاران بەڕێوە چوو و بە گشتی 14 تیم لە پارێزگاکانی سەرانسەری ئێران بەشداریان کرد.
سوعیدە ئەندیشە وتی: لە پارێزگای ئیلامەوە تیمێکی 9 کەسی لە خانمانی وەرزشکاری کەمئەندام بەشداریان کرد کە لە بواری تفەنگی بادی راوەستاوی تیمی پلەی سێهەم و لە بواری تفەنگی بادی ڕاکێشراوی تیمی پلەی دووهەمیان وەدەست هێنا.
زەهرا جەمالی، شکۆفە ڕەزایی، زەینەب ئەدیب نەژاد، نێرگز نووریان، مەعسوومە ئاروونە و ڕەباب ناسریان شەش وەرزشوانن کە لە ئەم خولە لە کێبڕکێیەکان توانیان میدالیا وەدەست بهێنن.