بەرپرسی گشتیی کەلەپووری فەرهەنگیی پارێزگەی کوردستان: پێشانگای گەشتیاریی تاران دەرفەتێکە بۆ ناساندنی بەستێنە گەشتیارییەکانی کوردستان
بەرپرسی گشتیی کەلەپووری فەرهەنگیی کوردستان وتی: پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاریی تاران دەرفەتێکی زۆر بەنرخە بۆ ناساندنی دەرفەتە گەشتیارییەکانی کوردستان بۆ ناوخۆ و دەرەوە بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لە پەراوێزی پازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری تاران لەگەڵ ئەمەل خان جێگری وەزیری گەشتیاری عێراق و عەلی ڕەئووف بەرپرسی گشتیی گەشتیاری سلێمانی و شاندی هاوڕێیان دیداری کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە ئەو پێشانگایەدا دەرفەتگەلێک لەوانە سنە شاری داهێنەری مۆسیقا، مەریوان شاری جیهانی کڵاش، کاکۆی خواروو و گوندی نەتەوەیی گڵێمیش دەناسێندرێن تا بتوانن گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەکی بەرەو کوردستان پەلکێش بکەن.
بەرپرسی گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی پارێزگەی کوردستان زیادی کرد: حەوت ژووری پیشەی دەستی لە پیشەگەرانی پارێزگای کوردستان بریتی لە ئەرخەوان چنین، سندوقچەی نەریتی، پیشەی دەستیی هەورامان، سوراجی نەریتی، سازی کووبەیی و دوو ژووری گڵێم چنین کراوەتەوە.
شیاوی باسە پازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری لە 9 بۆ 12 ی بەفرانابری ئەمساڵ لە شوێنی هەمیشەیی پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی تاران بەڕێوە دەچێت و ژووری کوردستان لە هۆڵی B38 میوانداری هۆگرانە.