شەکانەوەی ئاڵای ئێران لە قەتەر دوابەدوای گەییشتنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێ بە مۆندیاڵ
ئاڵای ئێران بە بۆنەی گەییشتنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە کێبەرکێکانی مۆندیاڵی قەتەر لەم وڵاتەدا شەکێندرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)، حەمید ڕەزا دیهقانی باڵوێزی ئێران لە قەتەر ڕۆژی پێنج شەممە لەم پەیوەندییەدا لە هەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: شەکاندنەوی ئاڵای وڵاتە خۆشەویستەکەمان بە بۆنەی گەییشتنی بە مۆندیاڵی قەتەر، شانازیەکی گەورە بوو کە لە دەوحەی قەتەر بوو بە نسیوم و لە لایەن گەلی مەزنی ئێران و بە تایبەت یاریزانانی پاڵەوانی تۆپی پێی و تەواوی کارگێڕانی تۆپی پێ ئەو بەختەوەرییەم بۆ مسۆگەر کرا.
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە حەوتەمین یاریی خۆی دا لە دوا قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی 2022ی قەتەر ڕووبەڕووی عێراق بووەوەو لە ئەنجام دا بە دەرەنجامی یەک بە سیفر خەنیمەکەی بەزاند.
تیپی نیشتیمانیی ئێران بەم دەرەنجامە خێراترین هەڵکشان بۆ مۆندیاڵی مسۆگەر کردو بە دەرەنجامێکی جێی قەبوڵ هێزمەندانەترین ئەنجامی تۆمار کرد.