ئادار 20, 2022 15:08 Asia/Tehran
  • وەرزشوانانی ئێرانی لە کێبەرکێی تۆپی سەرمێزی لاوانی عێراق بوون بە جێگری پاڵەوان

وەرزشوانانی ئێرانی پلەی جێگری پاڵەوانیان لە کێبەرکێی تۆپی سەرمێزی لاوانی عێراق مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «یەکتا لۆرکیان» لە ئاستی تەمەنی ژێر ١٣ ساڵ و «ئلینا ڕەحیمی» لە ئاستی تەمەنی ژێر ١٧ ساڵ بوون بە جێگری پاڵەوان لە کێبەرکێکانی «کانتەندەر»ی سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق.

لە قۆناغی کۆتایی ململانێکانی ژێر ١٣ ساڵ «یەکتا لورکیان» لە بەرامبەر خەنیمێکی سووری بە دەرەنجامی ٣ بە سیفر شکستی ھێناو بە میدالیای زیر بەسەندەی کرد.

«لورکیان» بەرلەمە لەقۆناغیی پێش کۆتایی توانی بووی بەسەرکەوتنی ٣ بە ١ لە بەرامبەر «باران ئەرجومەند» بگاتە قۆناغی کۆتایی.

ھەروەھا لە قۆناغەکانی ململانێی ژێر ١٧ ساڵ «ئلینا ڕەحیمی» لە بەرامبەر «مریەم یوسف» لە میسرەوە بە دەرەنجامی سێ بە یەک یارییەکەی دۆڕاند و میدالیای زیوی مسۆگەر کرد.

نوێنەرەکەی ئێران بەرلەمە لە قۆناغی پێش کۆتاییش بە دەرەنجامی سێ بە یەک لە بەربەستی خەنیمێکی میسریی دیکە پەڕی بووەوە.

 

سەرپەیڤ