ئادار 29, 2022 13:29 Asia/Tehran
  • مێژووساز بوونی شەترەنج زانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی خەڵاتی گەورەی فیدە

شەترەنج زانی ئێرانی لە خولی کۆتایی قۆناغی گروپیی کێبەرکێکانی خەڵاتی گەورەی فیدە «فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی شەترەنج» لە بەرلینی ئاڵمانیا توانی سوپەرمامۆستای گەورە لە ھۆڵندا ببەزێنێ.

کێبەرکێکانی خەڵاتی گەورەی فیدە بە ئامادە بوونی شەترەنج زانە ناودارەکانی جیھان لە بەرلین خەریکە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «موحەممەد ئەمین تەباتەبایی» کە یەکەم مامۆستای گەورەی ئێرانی بوو کە لە مێژووی کێبەرکێ کانی خەڵاتی گەورەی پیاواندا بەشداری ھەبوو، بە سەرکەوتن بە سەر «ئانیش گیری» سوپەر مامۆستای گەورەی ھۆڵندا ڕەچەی باشترین سەرکەوتنی مێژووی شەترەنجی ئێرانی شکاند.

تەباتەبایی ھەروەھا توانی جارێکی تر بە ھەڵکشان بۆ قۆناغی دووھەمی ئەم کێبەرکێیانە مێژووساز بێت.

شەترەنج زانی ئێرانی بەم سەرکەوتنەی ۳.۵ خاڵی مسۆگەر کرد و بووبە سەرپەڕی گروپەکەی.

سەرپەیڤ