کۆتایی شیرینی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ بۆ ئێران
تیپی نیشتیمانیی ئێران بە دوو گۆڵی «سەردار ئازمون» و «عەلیڕەزا جەھانبەخش» لەمپەخری لوبنانی بەزاندو ئا بەمجۆرە وێڕای تۆمارکردنی ھەشتەمین سەرکەوتن، کاری خۆی لە خولی کۆتایی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ کۆتایی پێ ھێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممەوە لە یاریگای ئیمامی ڕەزا(ع) لە چوارچێوەی حەوتەی دەیەم و کۆتایی دوایین خولی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵ لە بەژی ئاسیا ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی لوبنان بووەوە کە ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیە بە دەرەنجامی دوو بە سیفر بە قازانجی ئێران کۆتایی پێ ھات.
ئەمە ھەشتەمین سەرکەوتنی ئێران بوو لە دوایین خولی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵ دا کە لە تەنیشتی گڵکۆی ئیمامی ھەشتەم تۆمار کرا. ئێران بە ٢٥ خاڵ بە شێوەیەکی کاتی بۆ سەرپەڕی گروپەکە ھەڵکشاو ئەگەر بێتو کۆریای باشووری یارییەکە بە ئیمارات بدۆڕێنی ئعەوسا دەتوانێ وەک سەرگروپی یەکەم کاری خۆی لەم قۆناغەدا کۆتایی پێ بێنێ و خۆی بۆ مۆندیاڵ ئامادە کات.
ئێران ئەوا بۆ دەیەمین جارە توانیویەتی لوبنان ببەزێنێ و سەرکەوتنێکی ناوازە تۆمار بکات.