تیپی کچان و کوڕانی تنیسی ئێران ڕێیان لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێ گروپییەکانی ژێر ١٢ ساڵی ڕۆژئاوای ئاسیا کەوت
کچان و کوڕانی تازەلاوی ئێران لە چوارەمین ڕۆژی کێبەرکێ گروپییەکانی تنیسی ژێر ١٢ ساڵی ڕۆژئاوای ئاسیا بە شکست پێ ھێنانی خەنیمەکانیان ڕێیان لە قۆناغی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە کەوت.
کێبەرکێ گروپییەکانی تنیسی ژێر١٢ ساڵی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ھەشتەمی خاکەلێوەوە بە میوانداریی لوبنان دەستی پێ کراوە.
لە درێژەی بەرپاکرانی کێبەرکێ گروپییەکانی ژێر ١٢ ساڵی ڕۆژئاوای ئاسیا لە لوبنان، تیپە نیشتیمانییەکانی کچان و کوڕانی ئێران ڕووبەڕووی تیپەکانی عوممان و بەحرەین بوونەوە.
تیپی کوڕانی ئێران بۆ گەییشتن بە قۆناغی کۆتایی بۆ بەحرەین چووە مەیدانەوەو لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی بەشی تاکەکەسیی کوڕاندا «ڕامتین ڕافعی» نوێنەری بەحرەینی لاداو «عەلیڕەزا موقەددەسی»ش لە دووھەمین دیداری خۆی بە دەرەنجامی ٢ بە سیفر یارییەکەی بە «ھاشم» لە بەحرەینەوە دۆڕاند.
لە بەشی دوو کەسەش دا تیپەکەی ئێران بە بەشداریی «ڕاستین ئەکبەری» و «ڕامتین ڕافعی» خەنیمەکەی خۆیانیان شکاندو لە ئەنجام دا تیپی نیشتیمانیی کوڕانی ئێران بە تێکڕایی بە دەرەنجامی ٣ بە سیفر خەنیمەکەی خۆی لاداو گەییشتە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکان.
لە بەشی کچانیش دا تیپی نیشتیمانیی ئێران بۆ عوممان چووە مەیدانەوەو لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی بەشی تاکەکەسی، «ڕۆمینا ڕافعی» خەنیمەکەی خۆی شکاندو لە دووھەمین کێبەرکێی تاکەکەسیش دا «عەسەل فەرەھبۆدنیا» سەرکەوت و بەو دەرەنجامە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکان یەکلایی کرایەوە.
تیپی نیشتیمانیی تنیسی کوڕانی ئێران لە دواڕووبەڕوو بوونەوەی لەم کێبەرکێیانەدا بۆ تیپەکەی یەمەن دەچێتە مەیدانەوەو کچانی ئێرانیش ڕووبەڕووی تیپەکەی لوبنان دەبنەوە.