چەند زانیاریی گرنگ لەسەر مۆندیاڵی 2022ی قەتەر
جامی جیھانیی 2022ی قەتەر لە 21ی مانگی یانزە دەستپێدەکات ، لە 18ی مانگی دوانزە یاریی کۆتایی ئەنجام دەدرێت.
چەند هەڵبژاردە سەرکەوتووە؟
تا ئێستا 29 هەڵبژاردە گەیشتونەتە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ، سێ کورسی بە چۆڵی ماوەتەوە.
یەکێک لەو کورسیانە بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە وەستاوە و وێڵز چاوەڕێی براوەی ئۆکرانیا و سکۆتلەندا دەکات.
بڕیارە مانگی شەش یارییەکە ئەنجام بدرێت.
هەروەها هەڵبژاردەی پیرۆش یارییەکی یەکلایی کەرەوە بەرامبەر براوەی ئوسترالیا و ئیمارات دەکات ئەوەش کورسییەکی تر دیاریی دەکات.
کورسی سێیەمیش لە نێوان نوێنەری ئۆقیانوس (نیوزلەندا) و چوارەمی ئەمریکای باکور (کۆستاریکا) یەکلایی دەبێتەوە.
لە ئەوروپا ئەم هەڵبژاردانە سەرکەوتوون:
(ئەڵمانیا، ئینگلتەرا، بەلجیکا، دانیمارک، فەڕەنسا، ئیسپانیا، پورتوگال، کرواتیا، سڕبیا، پۆڵەندا، هۆڵەندا، سویسرا).
لە ئەفریقا ئەم هەڵبژاردانە سەرکەوتوون:
(سەنیگال، غانا ، تونس، مەغریب، کامیرۆن).
لە ئەمریکای لاتین ئەم هەڵبژاردانە سەرکەوتوون
(بەرازیل ، ئەرجەنتین، ئۆرۆگوای، ئیکوادۆر)
لە ئاسیا ئەم هەڵبژاردانە سەرکەوتوون:
(قەتەر، سعودیە ، کۆریای باشور، ژاپۆن، ئێران).
لە ئەمریکای باکور ئەم هەڵبژاردانە سەرکەوتوون:
(کەنەدا، مەکسیک، ئەمریکا).
بۆچی مۆندیال مانگی 11 دەکرێت؟
لەبەرئەوەی مانگی 7 کە لە ڕابردوودا مۆندیالی تێدا ئەنجام دەدرا لە وڵاتی قەتەر زۆر گەرمە و هاندەران و گەشتیاران توانای بەرگەگرتنی ئەو گەرمایەیان نییە.
بۆیە یەکێتیی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا پاڵەوانێتییەکە بخاتە کۆتایی مانگی یانزەوە لەبەرئەوەی لە وڵاتی قەتەر ئەوکات کەش و هەوا سارد دەبێت و بۆ ئامادەبوان باشتر دەبێت.