42 میلیۆن دۆڵار پاداشی پاڵەوانی جامی جیھانیی 2022ی قەتەر
نیسان 02, 2022 11:33 Asia/Tehran
فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا ) ، بڕی 42 میلیۆن دۆڵاری وەک پاداشی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی جامی جیھانیی 2022ی قەتەر راگەیاند .
تیروپشکی جامی جیھانیی 2022ی قەتەر شەوی رابردوو لە دەوحەی پێتەختی قەتەر راکێشرا تا ھەڵبژاردەکان خەنیمەکانی خۆیان لەم تورنمێنتە نێودەوڵەتیەدا بناسن .
لەم پێوەندیەدا خەڵاتەکانی مۆندیاڵی 2022ی قەتەر دیاریکرا .
بە پێی ئەوە ، فیفا 42 میلیۆن دۆڵار ئەدا بە ھەڵبژاردەی پاڵەوانی ئەم جامە .
ھەڵبژاردەی دوھەم سی میلیۆن دۆڵار و تیمەکانی سێھەم و چوارم بەڕیز 27 و 25 میلیۆن دۆڵار وەردەگرن .