وەڕێ خرانی ناوەندەکانی زانکۆی پەیامی نووری ئێران لە لوبنان و عێراق و سووریا
سەرپەرشتی زانکۆی پەیامی نووری ئێران باسی وەڕێ خرانی ناوەندەکانی زانکۆی پەیامی نووری ئێران لە لوبنان و عێراق و سووریای کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیبراھیم تەقی زادە» سەرپەرشتی زانکۆی پەیامی نووری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بارستاییەکان و بەربڵاویی ئەم زانکۆیە لە سەرتاسەری وڵات وتی: بە وەرگرتنی مۆڵەت لە کۆڕی متمانەپێکراوانی زانکۆکە،ناوەندەکانی زانکۆی پەیامی نوور لە وڵاتانی لوبنان و عێراق و سووریای وەڕێ دەخرێن.
«تەقی زادە» وتیشی: حەوت ناوەندی زانکۆی پەیامی نووری ئێران لە نێوخۆی وڵات ڕەوتی دابین کردنی مۆڵەتی وەرگرتنی خوێندکارانی بیانی تێپەڕ دەکەن و لە ئێستادا ناوەندی پەیامی نووری تاران بووە بە خاوەنی مۆڵەتی وەرگرتنی خوێندکاری بیانی کە ھیوای ئەوە دەکرێت لە ئەمساڵ دا بتوانین بە زیاد کردنی ژمارەی خوێندکارانی بیانی ھەنگاوێکی ئەرێنی لە ئاراستەی گواستنەوەی زانست و ڕۆشنبیریی ئەم وڵاتە و پەرە پێ دانی دیپلۆماسیی زانستی ھەڵگرین.
زانکۆی پەیامی نووری ئێران لە ساڵی ١٩٨٨ەوە دامەزرا، ئەم زانکۆیە بە پێی ڕەوشتی ڕاھێنان لە ڕێگای دوورەوەو بە شێوەی نیوەئامادەمەند پێکھاتووە.
زانکۆی پەیامی نووری ئێران لە پترلە ٦٠ وڵاتی جیھاندا نوێنەرایەتیی ھەیە.