ڕووسیا وازی لە بەشداری کردنی مۆندیاڵ ھێنا
نیسان 06, 2022 12:35 Asia/Tehran
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێ «فیفا» دوای دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بە بڕیارێکی بە تەواوی سیاسی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ڕووسیای لە بەشداری کردنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ھەڵپەسارد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ڕووسیا دەستبەجێ سکاڵایەکی دژی فیفا ڕادەستی دادگەی داوەریی وەرزش «CAS» ئامادە کرد ھەتا لەم بوارەدا مافی خۆی مسۆگەر بکات.
لە تازەترین دەنگ و باس لەم بوارەدا میدیاکانی ڕووسیا باسی ئەوەیان کردووە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەم وڵاتە سکاڵاکەی دژی فیفا وەرگرتووەتەوە.
لە وەھا ھەل و مەرجێکدا وا دیارە تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ڕووسیا وازی لە بەشداری کردن لە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ ھێناوە.