دوو دورگەی کیش و قشمی ئێران ، میوانداری لاگرانی تۆپی پێی جیھان لە موندیاڵی 2022 ی قەتەر
وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران رایگەیاند ، کیش و قشم میوانداری ھاندەرانی تۆپی پێی جیھان لە جامی جیھانیی 2022ی قەتەر دەبن .
مۆندیاڵی 2022ی قەتەر لە 21 ی نوامبری 2022 دا دەستپێدەبێ .
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە گروپی بی لە گەڵ وڵاتانی ئەمریکا و بریتانیا و براوەی پلەی ئافی ئەوروپا کەوتووە .
حەمید سەجادی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران لە بارەی پتانسێلی ناوچە ئازادەکانی ئێران بۆ مێوانداریی بەشێک لە لاگرانی فوتباڵ و مۆندیاڵ گوتی : بە دوای ھاریکاریی نێوان ئێران و قەتەر ، وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران ھۆگری درێژەدان بەم پێوەندیانە لە بواری وەرزشدایە .
سەجادی وتیشی : پێشنیاری دوو شاری کیش و قشم بۆ میوانداری کردنی لاگرانی جامی جیھانیی دەتوانێ ببێتە ھۆی قایمتربوونی پێوەندی دوو وڵات .
وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ھەروەھا باسی ئامادەبوونی وەزییر رێگاوبانی قەتەری کرد بۆ دانوستان سەبارەت بە میوانداری کردنی ئێران لە لاگرانی مۆندیاڵی قەتەر لە رۆژی یکگشەممە ( سبەی) لە دوورگەی کیش.