ھاوپشتیی یانەیەکی تۆپی پێی ئینگلیس لەگەڵ گەلی فەلەستین
یانەی تۆپی پێی «فارست گرین ڕاوێرز»ی ئینگلیس وەک نیشانەی پشتگری لە گەلی فەلەستین، ئاڵای فەلەستینی لە سەر سەکۆکان لە یارییەکی فەرمی دا شەکاندەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، سەرۆکی یانەی ئینگلیسیی «فارست گرین» ڕۆژی شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی خۆی دا ھاوپشتیی جیھانی لەگەڵ ئۆکرانیاو خەمساردی لە ھەمبەر گەمارۆدرانی گەلی فەلەستینی لە ماوەی چەندین دەیەدا ئیدانە کردو بە پەڵەیەکی پڕلە شەرمی زانی بە ناوچاوی ڕۆژئاواوە.
سەرۆکی ئەم یانەیەی ئینگلیس لە توییتێکدا لە پاڵ وێنەیەکی ئاڵای فەلەستین جەختی کردووە کە ئێمە لە یاریی تیپەکەمان ئەم ئاڵایەمان بە نیشانەی ھاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین ھەڵکردووە.
«نەبیل بوکیلی» نوێنەری پارتی کرێکاری بەلژیکیش داوای لە دەوڵەتی ئەم وڵاتەو یەکێتیی ئەورووپا کردووە کە ھەڵوێستێکی لێبڕاوانەو ڕوون لە ھەمبەر دڕندەکارییەکانی دژی مرۆڤانەی ڕژێمی زایونی و داپڵۆساندنی فەلەستینییەکان و داگیرکاریی نایاسایی ئەم ڕژێمە لە سەرزەوینی فەلەستین بگرنەبەر.