ڕەوانە کرانی چوارەمین دەستەی وەرزشوانانی نابیسا بۆ ئۆلەمپیکی برازیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407637-ڕەوانە_کرانی_چوارەمین_دەستەی_وەرزشوانانی_نابیسا_بۆ_ئۆلەمپیکی_برازیل
چوارەمین دەستەی کاروانی وەرزشیی نابیسایانی ئێران بەرەو ئۆلەمپیکی ٢٠٢٢ ی برازیل وەڕێ کەوتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2022 19:00 Asia/Tehran
  • ڕەوانە کرانی چوارەمین دەستەی وەرزشوانانی نابیسا بۆ ئۆلەمپیکی برازیل

چوارەمین دەستەی کاروانی وەرزشیی نابیسایانی ئێران بەرەو ئۆلەمپیکی ٢٠٢٢ ی برازیل وەڕێ کەوتن.

یارییەکانی ئۆلەمپیکی نابیسایانی برازیل، لە ١١ی بانەمەڕەوە دەستی پێکراوەو ھەتا ٢٥ی ھەر ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت و کاروانی «دەنگ»ی ئێران بە دروشمی «سەرکەوتن لە بێ دەنگی دا» بە ١٤٠ کەسەوە لە بوارەکانی تۆپی پێ، باڵەی کەناراوی، جۆدۆ، زۆرانی ئازادو فەرەنگی، ڕاکردنی مەیدانی، تیرھاویشتنی پیاوان و ئافرەتان، کاراتەی پیاوان و ئافرەتان و تێکواندۆی پیاوان و ئافرەتان بەشداریی یارییەکان دەکەن.

تیپەکانی نیشتیمانیی تێکواندۆی پیاوان و ئافرەتان ھاوڕێ لەگەڵ وەرزشوانانی نابیسای ڕاکردنی مەیدانی، ڕۆژی سێ شەممە بۆ بەشداری لە بیست و چوارەمین خولی ئۆلەمپیکی ھاوینەی نابیسایان تارانیان بەرەو برازیل بەجێ ھێڵا.

کاروانی وەرزشیی ئێران لە برازیل ھەتا ئێستا لە بواری کاراتە توانیویەتی چوار میدالیای برۆنز لە کێبەرکێکان بەدەست بێنێ.