ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا، ھەڵکشانی «ڕیاڵ مەدرید» بۆ قۆناغی کۆتایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407663-ھەڵبژاردەی_پاڵەوانانی_ئەورووپا_ھەڵکشانی_ڕیاڵ_مەدرید_بۆ_قۆناغی_کۆتایی
تیپی تۆپی پێی «ڕیاڵ مەدرید» بە سەرکەوتن بە سەر«مانچێستەر سیتی» گەییشتە قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2022 23:54 Asia/Tehran
  • ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا، ھەڵکشانی «ڕیاڵ مەدرید» بۆ قۆناغی کۆتایی

تیپی تۆپی پێی «ڕیاڵ مەدرید» بە سەرکەوتن بە سەر«مانچێستەر سیتی» گەییشتە قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە لە دووھەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی خولی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا،، «ڕیاڵ مەدرید»ی ئیسپانیا سەرکەوتوو ترین تیپی ئەم ڕووداوە وەرزشییە لە یاریگای «سانتیاگۆ بڕنابئۆ» میوانداریی لە «مانچێستەرسیستی»ی ئینگلیس کردو بە بردنەوەی سێ بە یەک و بە تێکڕایی شەش بە پێنجی ئەم تیپە ڕێی لە قۆناغی کۆتایی کەوت.

یارییەکە لە کاتێکدا دەستی پێ کرا کە «مانچێستەر سیستی» لە یاریی چوون دا چوار بە سێ سەرکەوتنی تۆمار کرد بوو.

بەرلەمە «لیڤرپول»ی ئینگلیس بە سەرکەوتن بە سەر «ڤیا ریئال»ی ئیسپانیا مۆڵەتی بەشداری لە قۆناغی کۆتایی دەست خست بوو.

یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا، ٢٨ی مای «حەوتەمی جۆزەردان» لە نێوان تیپەکانی «لیڤرپول» و «ڕیاڵ مەدرید» لە یاریگای «ئیستادۆفرانس»ی شاری پاریس بەڕێوە دەچێت.