داوەری کردنی داوەرێکی ئێرانی لە کێبەرکێکانی کاراتەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی نابیسایان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407688-داوەری_کردنی_داوەرێکی_ئێرانی_لە_کێبەرکێکانی_کاراتەی_ئۆلەمپیکی_٢٠٢١ی_نابیسایان
«مەیسەم ئەخەوان ئەرمەکی» داوەری کاراتەی ئێران لە ئۆلەمپیکی ھاوینەی ٢٠٢١ی نابیسایان لە برازیل داوەری دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2022 06:47 Asia/Tehran
  • داوەری کردنی داوەرێکی ئێرانی لە کێبەرکێکانی کاراتەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی نابیسایان

«مەیسەم ئەخەوان ئەرمەکی» داوەری کاراتەی ئێران لە ئۆلەمپیکی ھاوینەی ٢٠٢١ی نابیسایان لە برازیل داوەری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بیست و چوارەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینەی ٢٠٢١ی نابیسایان لە «کاشیاس دو سول»ی برازیل خەریکە بەڕێوە دەچێت و «ئەخەوانی ئەرمەکی» پێشەنگی ماراتەی نابیسایان وەکو داوەری ئەم خولەی کێبەرکێکان ئامادەیەو کێبەرکێکان داوەری دەکات.

یارییەکانی ئۆلەمپیکی نابیسایان لە سەرەتاوە ھەتا ١٥ی مای ئێستا بەردەوامەو کاروانەکەی ئێران بۆ ململانێ لە بوارەکانی تۆپی پێ، جۆدۆ، باڵەی کەناراوی، تیرھاویشتن، ڕاکردن و مەیدان، کاراتەو تێکواندۆ بەشداریی تیادا کردووە.